سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت، ده‌شڵێت، بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ک ده‌که‌ین، به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبەغدا رایگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن شەش موشەکەوە کرایە ئامانج کە زیانی مادوی گەورەی لێکەوتوەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مووشەکەکان لە نزیک ڕێڕەوی فڕۆكه‌خانه‌كه و له نزیك باڵەخانەی مه‌ده‌نی هاووڵاتیان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و زیانی به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی گه‌یاندوه.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە