سەرۆکایەتی کۆماری سووریا : هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی واقعی دابەشکردنی سووریا یان دامەزراندنی قەوارەی فیدراڵی لە ووڵاتەکە ڕەت دەکەینەوە.
پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی کۆماری سووریا : هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی واقعی دابەشکردنی سووریا یان دامەزراندنی قەوارەی فیدراڵی لە ووڵاتەکە ڕەت دەکەینەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی بانەمەڕ، سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەسەدە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، قۆرخکردنی بڕیار لەلایەن هەسەدەوە ڕەت دەکەینەوە و پێویستە هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی واژووکراو بێت.
هەموو هەوڵێکی دابەشکاری لە ڕێگەی سەپاندنی دیفاکتۆوە ڕەد دەکەینەوە.
هەموو کیانێک لە ڕێگەی فیدڕاڵی و بەڕێوبەرییەتی خۆسەر ڕەد دەکەینەوە.
هۆشداری لە پەکخستنی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەدەین.
لێدوانەکانی سەرکردایەتی هەسەدە کە داوای فیدراڵییەت دەکەن پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانە!
ئەم ڕاگەێندراوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ڕابردوو، کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان، بە بەشداری زیاتر لە ۴٠٠ کەس بەڕێوە چوو.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە