سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو نووسراوە بڵاوکردەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مشتوومڕی درووستکردووە.
ووتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە "بۆ ئاگاداری هه‌موولایه‌ك مه‌رسوومی كۆماریه‌كه له‌سه‌ر پێشنیار و راسپارده‌ی نووسراوێكی ئه‌مینداریەتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوه، هه‌روه‌ها ئه‌و لێبوردنه تایبه‌ته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ریكردوه، له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه ده‌ستووری و یاسا كارپێكراوه دیاریكراوه‌كان بوه و پشتی به‌ستوه به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی ٧٣ی ده‌ستوور".
باس لەوەشکراوە "سه‌رۆككۆمار داوایكردوه لیژنه‌یه‌كی ووردبینی و لێكۆڵینه‌وه له مه‌رسوومه‌كه پێك بهێندرێت، مه‌رسوومه‌كه‌ش راده‌گیرێت تا ئه‌وكاته‌ی به‌ته‌واوی دڵنیایی ده‌بێت كه چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفتێكی یاسایی كراوه ئه‌گه‌ر له‌ناو پێشنیار و مه‌رسوومه‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه، بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كرێته‌وه له نزیكترین كاتی گونجاو‌دا".
ووتەبێژەکەی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار باسی له‌وه‌شكرد، "دڵنیایی ده‌ده‌ین كه سه‌رۆككۆماری عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانی لێخۆشبوو‌ن یان كارئاسانی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رناكات كه به مادده‌ی هۆشبه‌ر سزادراون و له‌و ڕووه‌وه فه‌رمانی دادگاكانیان بۆ ده‌رچووه، چوونكه ئه‌مه تاوانێكه دژی ئاسایش و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نووسراوێک بڵاوکرایەوە کە تیایدا بڕیاری ئازادبوون بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرچووە، کە یەکێکیان بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوو.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە