سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا : دەبێت بە ووردبینی و لێکدانەوە بیر لە پێدانى قەرزەکان بە کۆمارى ئیسلامى بکەینەوە

پەیامی کورد     ...  سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا : دەبێت بە ووردبینی و لێکدانەوە بیر لە پێدانى قەرزەکان بە کۆمارى ئیسلامى بکەینەوە

 بۆریس جانسن سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا چوارشەممە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ بەرامبەر کۆمیتەیەک لە مەجلیسى گشتی بەریتانیا و لە ووڵامى جێرێمى هانت وەزیرى پێشووى دەرەوەى بەریتانیا کە پرسی بوو "ئاخۆ جگە لە پێدانى پارە، هیچ بژاردەیەکى دیکە بۆ چارەسەرى گەمارۆ نێونەتەوەییەکانى سەر ڕێگەى پێدانى قەرزەکان بە ئێران نییە؟"، ووڵامى دابووەوە : پێدانى سەدان ملیۆن پۆند قەرزى بەریتانیا بە ئێران بە شێوەی کاش و بە مەبەستى سووڕانەوە لە گەمارۆکانى دژى کۆمارى ئیسلامى، شیاوى تاوتوێکردن و هەڵوەستە لەسەرکردنە.

بەریتانیا ٤٠٠ ملیۆن پۆند بۆ فرۆشى ١٥٠٠ تانکى چیفتن لە پێش شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ هیجری، قەرزارى ئێرانە و ئەم تانکانە پاش ڕووخانى شا، نەدرانە ئێران و پارەکە لە دەستى بەریتانیا مانەوە.

 هەندێک لە بەرپرسانى بەریتانیا پێیان وایە کە دەبێت پارەکەیان پێ بدرێتەوە بە شێوەى کاش، بەڵام سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا پێى وایە کە دەبێت ئەم کارە هەڵسەنگێنرێت نەبادا هۆکارێک بێت بۆ سووڕانەوە لە گەمارۆکان و هەروەها گوتوویەتى دوو پاسپۆرتی گەلێک بەدەر لە نازەنین زاغرى هەن کە "شیاوى مامەڵەلەسەرکردنن" و لەندەن دەبێت سەبارەت بە خواستەکانی ئەوانیش "هەستیار" بێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە