سەرۆکوەزیرانى عێراق هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی سیاسی بەپەلە سەردانی تاران دەکەن
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانى عێراق هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی سیاسی بەپەلە سەردانی تاران دەکەن
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوای هەڕەشەکانی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق شاندێکی سیاسی پلە باڵا بە پەلە سەردانی تاران دەکەن .
میدڵ ئیست نیوز لە زمانى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بڵاوى کردەوە:
شاندێکى سیاسى بە نوێنەرایەتى موستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق و بە سەرۆکایەتى ئەبووجیهاد ئەلهاشمى، ئەمڕۆ چوونەتە تاران بۆ گەیاندنى پەیامى سەرۆکوەزیرانى عێراق!
میلیشیاکانى کۆمارى ئیسلامى لەم چەند ڕۆژەى دوایی بە قسە هێرشیان کردە سەر موستەفا کازمى لەبەر ئەوەی موستەفا کازمى فەرمانى دەستبەسەرکردنى خێراى تێوەگلاوانى هێرشە تیرۆریستییەکەى سەر باڵیۆزخانەکەى ئەمریکاى دەرکرد
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە