سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەست لەکار دەکێشێتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەست لەکار دەکێشێتەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دوای تۆمەتبارکردنی بە گەندەڵی لە هاوکارییەکانی یەکێتی ئەورووپا لە بواری وەبەرهێناندا دەستی لەکار کشاندەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئیتاڵیا، جۆزێپی کۆنتێ ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ سێشەممە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سیرجیۆ ماتارێلا، سەرۆکی ووڵاتەکە کرد، ئه‌وه‌ش ده‌رگای جمووجۆڵه سیاسیه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت.
ئەو دەستلەکارکشانەوەیە لەکاتێکدایە زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا پاشگه‌زبوونه‌وه له پاڵپشتیكردنی جۆزێپی كۆنتی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له ووڵاتەکەدا.
لەبەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیادا هاتوە، سه‌رۆكی ووڵاتەکە سبەی چوارشەممە گفتوگۆكانی ده‌ستپێده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینیه‌كی نوێی حكوومه‌ت، داواشی له كۆنتی كردوە له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه تا پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ.
هاوکات پارتی "ئیتاڵیا فیتفا" کە هاوپەیمانی پارتەکەی جۆسیپی کۆنتیە بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی یارمه‌تیه داراییه‌كانی یەکێتی ئه‌ورووپا، تایبه‌ت به وەبەرهێنان له‌و حكوومه‌تە كشایەوە.
پێشتر یه‌كێتی ئه‌ورووپا فشاری زۆری خستوەته سه‌ر حكوومه‌تی ئیتاڵیا، كه زیاتر شه‌فافبێت له پلانه ئابوورییه‌كانیدا، داهات و خه‌رجیەکانی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافتر بۆ یه‌كێتیه‌كه رابگەێنێت.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە