سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سنووری سوور یشی تێپەڕاندووە

پەیامی کورد     ...   سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  :  بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سنووری سوور یشی تێپەڕاندووە .

بە پێی هەواڵەکان نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەمین ووتاری خۆیدا لە دانیشتنی کۆمەڵگای گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ئیسرائیل بەڵگەگەلێکی لە بەردەستدایە کە دەیسەلمێنێت ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کە دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات و لە خاڵە سوورەکان زیاتر تێپەڕ بووە .

بە ووتەی نەفتالی بێنت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار و خاڵە سوورەکانی تێپەڕاندووە .

بێنت هۆشداری دا کە ووتار و قسەکان بە تەنیا ناتوانێت سانتریفیۆژەکانی ئێران ڕابگرێت و لەم ڕاستایەدا داوای هەڵگرتنی هەنگاوگەلێکی کاریگەر و گرتنەبەری ڕێکارگەلی کاریگەر لە دژی ئێران بوو .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها جەختی کردەوە کە تەل ئەڤیڤ ئیزن بە ڕژیمی ئێران نادات دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .

ئەو جگە لە ڕەخنەی تووند لە بەرپرسانی ئێرانی جەختی کردەوە کە تاران پاڵپشتی لە گرووپگەلی تێرۆریستی دەکات و ئێرانی بە هۆکاری وێرانکارییەکانی لۆبنان ، عێراق ، یەمەن و ژمارەیەکی دیکە لە ووڵاتانی ناوچەکە ناوبرد .

بێنت هەروەها تارانی بە پاڵپشت و پشتیوانی سەرەکی گرووپگەلی تێرۆریستی و لە سەرووی هەموویانەوە حێزبۆڵلای لۆبنان لە ناوچەکە ناو برد.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە