سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە شێوەی لەناکاو سەردانی میسڕ ی کرد

پەیامی کورد    ...    سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە شێوەی لەناکاو سەردانی میسڕ ی کرد

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، موحەمەد بن زائێد ، وەلیعەهدی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، یش لە شەرمەن شێخ ئامادەیی هەیە .

نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، دوێنێ دووشەممە لەناکاو و بەپەلە لەگەڵ عەبدۆلفەتاح سیسی ، سەرۆککۆماری میسڕ ، سەردانی شەرمەن شێخی کرد . ئەمە لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە بە پێی ڕاپۆرتەکان ، موحەمەد بن زائید ، وەلیعەهدی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ،یش لە شەرمەن شێخ بوونیان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئۆرشەلیم پۆست ، هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ میسڕ ی پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام بەرنامەی سەفەری ئەو ئاشکرا نییە .

پێستر ئاژانسی دەولەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەواڵی لە سەفەری وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە بۆ شەرمەن شێخ ، لە کەنارەی دەریای سوور دەدات .

میسڕ تا چەند دەیە تەنیا ووڵاتێکی عەرەبی هەژمار دەکرا کە ئیسرائیلی بە فەرمی دەناسی . بەڵام بە هۆی پەیمانی ئیبراهیم کە بە داهینانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشینی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، هاتە ئاراوە . ژمارەیەکی دیکە لە ووڵاتانی عەرەبی و موسڵمان ، لەوانەش ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یش پەیوەندی فەرمی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێکرد .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە