سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە سەفەری خۆی بۆ ئیمارات و بەحرەین دواخست
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە سەفەری خۆی بۆ ئیمارات و بەحرەین دواخست .
بێنیامین ناتانیاهوو ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە سەفەری داهاتووی ئەو بۆ ئیمارات و بەحرەین لە هەفتەی داهاتوودا بە دوای هەنگاوگەلی داخرانی سنوورەکان و کەرەنتین کە ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەل ڤیرووسی کۆرۆنا دەستی پیکردووە دوا دەخرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دا هاتووە کە ناتانیاهوو سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ داوەتەکەی موحەمەد بن زائێد ، وەلی عەهدی ئەبووزەبی و حەمەد بن عیسا ، پادشای بەحرەین بۆ سەفەری خۆی بۆ ووڵاتەکانیان و هەروەها واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی مێژوویی ئاشتی نێوان ئەم ووڵاتانە ڕاگەیاند .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە