سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : دەیانەوێت بە هەر بەهایەک بێت بەرجام زیندوو بکەنەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : دەیانەوێت بە هەر بەهایەک بێت بەرجام زیندوو بکەنەوە
نەفتالی بێنت ووتی دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان " بەهای قورس " ە بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا .
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠ی مارس نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دەستپێکی دانیشتنی کابینەی دەوڵەتەکەی ووتی : بەداخەوە نیازی ئەوە هەیە کە بە هەر بەهایەک بێت ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران واژوو بکرێت ، لەوانەش ڕاگەیاندنی ئەوەی کە گەورەترین ڕێکخراوی تێرۆریستی جیهان ، ڕێکخراوێکی تێرۆریستی نییە ، ئەمە بەهایەکی قورس ە .
ئاماژەی بێنت بە داواکاری دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەمریکا بووە کە واپێدەچێت لە ئاکامی گفتووگۆی ئەتۆمی لە ڤییەننا ئاراستە کراوە .
بێنت ووتی ووتی : " سوپای پاسداران گەورەترین و کوشندەترین ڕێکخراوی تێرۆرسیتی لە جیهانە و بە پێچەوانەی داعش و باقی ڕێکخراوەکان ، دەوڵەتێکیش لە پشتیەتی . ئەمە تەنیا کێشەیەک بۆ ئیسرائیل نییە . باقی وولاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و کاتژمێر لە دوای کاتژمێر خەریکن لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە بەسەر دەبەن .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ئاماژەی کرد کە سوپا و گرووپگەلی پەیوەندیدار لەگەڵی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر خاکی وولاتانی جیاوازەوە ، ئەو ووتی : هەر ئێستا ش سوپا لە هەوڵی کوشتنی هاوولاتیانی ئیسرائیلی و ئەمریکی لە سەرتاسەری جیهان ە .
بێنت داواکارییەکەی ئێران ی بۆ دەرهێنانی سوپای پاسداران لەم لیستەیە کارێکی زۆر ئازایانە و نەترسانەیە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە