سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: سەرەکیترین بەرنامەی سەردانی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامی دەبێت

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : سەرەکیترین بەرنامەی سەردانی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامی دەبێت

یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ئیسرائیل ، ڕایگەیاند : بەرەنگاربوونەوەی جیددی تری کۆماری ئیسلامی بابەتی سەرەکی گفتووگۆەکانی ئیسرائیل و سەرۆککۆماری ئەمریکایە و دەبێت ووڵامێکی یەکلاکەرەوە بە "فراوانخوازی ئەتۆمی" ی تاران بدرێتەوە.

 جۆ بایدن ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئورشەلیم دەکات، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە" گرینگتر لە هەموو شتێک بابەتی ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامییە". سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی کردە ڕاپۆرتی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لەبارەی پیتاندنەوەی خێراتری یۆرانیۆم لە دام ودەزگای فەردۆ و ووتی :دوێنێ پێشێلکاری نوێ کۆماری ئیسلامی دەربارەی پیتاندنەوەی یۆرانیۆم ئاشکرا بووە کە ڕێک پێچەوانەی گرێبەستە ئاشتی خوازەکانە.

و کۆمەڵگەی جیهانی دەبێت ووڵامدەر بێت و بە هەموو هێزێکیان گەمارۆی کۆماری ئیسلامی بدەن و بەرەنگاری ببنەوە.

لاپید ووتی: « تا کاتێک تاران لە هەوڵدایە هێرش بەرێتە سەر ئێمە، ئێمەش بێکار دانانیشین و هاوکاری ئەمنیەتیمان لە ناوچەکەدا پتەوەتر دەکەین


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە