سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : شەو و ڕۆژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ، لە شەڕ داین
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : شەو و ڕۆژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ، لە شەڕ داین
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ووتارێک دا لە شاری مەنامە پایتەختی ووڵاتی بەحرێن ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای ئەوەیە ووڵاتە سەقامگیر و ئارامەکان تێک بدات و بیانڕووخێنێت و هێزە پرۆکسی و تێکدەرەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی لەوێ جێگیر بکات.
بێنت جەختی کردەوە : شەو ڕۆژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و گرووپە سەرسپێردراوەکانی لە شەڕ داین.
بێنت ڕوونی کردەوە: بایدن لە ماوەی ۵۰ ساڵی ڕابردووەوە هاوڕێی دێرینە و ڕاستەقینەی ئیسرائیلە. ئەو باش دەزانێت ئەمنیەت چەندە بۆ ئیسرائیل گرینگە.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵەیەکی ستراتێژییە، چوونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی پەرە بداتە چالاکییە ئەتۆمییەکەی و دەیان میلیاردۆلاریش بە دەست بێنێت.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە