سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەواڵ لە پێشکەوتنی گفتووگۆوەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین دەدات

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەواڵ لە پێشکەوتنی گفتووگۆوەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین دەدات

نەفتالی بێنت ڕایگەیاند : پووتین چیتر نیازی ڕووخاندنی زلێنسکی نییە ، ئۆکراین یش چیتر نیازی ئەندامبوونی لە ناتۆ نییە .

بێنت ڕایگەیاند لە دانیشتنی میدیایی ڕۆژنامەی " یەدیعووت ئاخروونووت " ی ئیسرائیل قسەی کرد و ووتی : " ئێمە لە هەوڵداین کە لەگەڵ هاوڕێیەکانمان لە جیهان نێوەندگیری بکەین ، بەڵام ڕێگایەکی دوور و درێژمان لە بەرامبەرە .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ڕۆڵی ووڵاتەکەی وەکوو نێوەندگیری گفتووگۆوەکانی نێوان کییف و مۆسکۆ ووتی : " ئێمە ئیسرائیل مان لە دۆخێک دا داناوە کە بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ هەر دوو لایەنی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و جارێکی دیکە بتوانرێت بگاتە دەستکەوت .

ئەو جگە لەمانە هەروەها ئاماژەی بە " پێشوازی پێشکەوتنی نێوان هەر دوو لایەن لە هەفتەکانی ڕابردوودا" ووتی کە مەوداکان لە ژمارێک لە بابەتە بۆنیادنەرەکان هێشتا زۆر زیادە .

ئیسرائیل پەیوەندییەکی بەرفروانی ، هەم لەگەڵ ڕووسیا و هەمیش لەگەڵ ئۆکراینی هەیە کە لە ئاستی سیاسی ، سەربازی ، ئەمنییەتی و هەروەها کۆمەلایەتی و ئابووری لە ئارادان . ئەم ووڵاتە بەهۆی یەکنەگرتنی لەگەڵ گەمارۆوەکانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا ، زرایە بەر ڕەخنەی هەندیک لایەن لە ئەمریکا و ڕۆژئاوا و یەکێک لە یاسادانەرانی حیزبی کۆماریخواز تەنانەت ویستوویەتی هاوکاری سەربازی ئەمریکا بە ئیسرائیل مەرجدار بە هەڵویستەکەی دەربارەی ئۆکراین بێت . هەروەها دەوڵەتی بێنت تێکۆشیوە ڕۆڵی نێوەندگیری هەبێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە