سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا : دەمانەوێت تورکیا بەشێک لە یەکیتی ئەورووپا بێت

پەیامی کورد     ...    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا  :  دەمانەوێت تورکیا بەشێک لە یەکیتی ئەورووپا بێت .

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە سەر پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ یەکگرتنی تورکیا لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا  جەختی کردوەتەوە و لەم ووڵاتە وەکوو هاوپەیمانی هاوبەشی یەکیتی یەکە ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەشی عەرەبی ئاژانسی ئاناتۆلی "  AA  " پێدرۆ سانچێز " سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا شەوی ڕابردووی دوێنێ چوارشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هابەش دا لەگەڵ " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا لە شاری ئانکارا ، یاپتەختی ئەم ووڵاتە لە سەر ئارەزوومەندی ووڵاتەکەی بۆ ئەندامبوونی تورکیا لە یەکیتی ئەورووپا جەختی کردەوە .

سانچێز لەمبارەیەوە ووتی : دەمانەوێت تورکیا بەشێک لە یەکیتی ئەورووپا بێت ، تورکیا تەنیا دراوسێیەک نییە بەڵکوو هاوپەیمانی هاوبەشێک بۆ یەکیتی یە .

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هەروەها لە ئارەزوومەندی ووڵاتەکی بۆ بەهێزکردنی ئەم یەکگرتووییە لە لایەن تورکیا و بەردەوامی دەستوور کارگەلێکی پۆزەتیڤی پێش بینی کراو لە لایەن شەورای ئەورووپاوە هەواڵی دا .

 


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە