سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سەردانی کییف دەکات

پەیامی کورد     ...   سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سەردانی کییف دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕابەرێکی دیکەی ئەورووپاییە کە بە نیازە سەردانی ئۆکراین بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری گارییەن ، پێردۆ سانچێز ، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا " لە ڕۆژانی داهاتوو " سەردانی کییف دەکات .

ووتەبێژی دەولەتی مەدرید ووتی سانچێز لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی کییف دەکات دەبینن کە من بە هۆکارگەلی ئەمنییەتی ناتوانم زانیاریگەلی زیاتر لەمبارەیەوە بە ئێوە بدەم . ئیزابڵ ڕۆدڕیگرز ووتی : ئەمە ڕێگایەک بۆ نیشاندانی پەیمانە ئێمەیە بۆ خەڵک و دەوڵەتی ئۆکراین ە .

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ، ئۆرسێللا فۆندێر لاین ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، بۆریس جانسن و شاندێک لە سەرانی ووڵاتانی حەوزەی باڵتیک لە ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی ئۆکراین یان کردووە . هەوڵەکانی دەوڵەتی ئۆکراین بۆ سەفەری بایدن بۆ کییف تاکوو ئێستا هیچ دەرئەنجامیکی نەبووە .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە