سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان دەستی لە کار کشاندەوە

پەیامی کورد      ...   سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان دەستی لە کار کشاندەوە .

سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی بەڕێوەچوونی پێشوەختەی پەرلەمان دەست لەکار کشانەوەکەی خۆی ڕاگەیاند  .

بە پێی ڕاپۆرتێک نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان ئەمڕۆ لە ووتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە دەستی لە پۆستەکەی خۆی کشاندووەتەوە تاکوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختەی لەو ووڵاتەدا بەڕێوە بچێت .

ئەو هەروەها ووتی : بۆ ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە دەرەوەی دەورەکانی خۆی لەم ووڵاتەدا لە ڕۆی بیستەمی جوون بەڕێوە بچێت ئەمڕۆ لە پۆستەکەی خۆم دەست دەکشێنێمەوە 

پێشتر پاشینیان ڕایگەیاندبوو کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختە لە ئەرمەنێستان لو ٢٠ی جوونی ٢٠٢١ بەڕێوە دەچێت و ئەو بە فەرمی لە ئەیپریل دا لە پۆستەکەی دوور کەوتەوە تاکوو سازوکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەست پێبکات بەڵام ئەو تا کۆتایی قۆناغەکانی هەڵبژاردنەکانی بەردەوامی بە ڕابەرایەتی دەوڵەتەکەی خۆی دەدات .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە