سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا : ئەگەر بەرەنگار نەبینەوە ڕێژەی کۆچبەران ووڵاتەکەمان قووت دەدەن
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا : ئەگەر بەرەنگار نەبینەوە ڕێژەی کۆچبەران ووڵاتەکەمان قووت دەدەن
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، پێویستە لە رێگەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە پەنابەران ەوە، مامەڵە لەگەڵ کۆچی نایاسایی بکەن، چوونکە بەردەوام ژمارەیان زیاد دەکات تا ئەو کاتەی ووڵاتەکەمان قووت دەدەن.
ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵیک پارێزگاری ئیتاڵیا و نوێنەرانی یەمەن لە رۆما رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسایی پێویستی بە توونکردنەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە پەنابەرانە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر لەگەڵ ئەو کێشەیە مامەڵە نەکەن، ئەوە ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بەردەوام زیاد دەکات تا ئەو کاتەی کۆچبەران ووڵاتەکانیان قووت دەدەن.
لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ ئیلۆن ماسک خاوەنکاری ئەمریکی ووتی، لەوانەیە بەهۆی دۆسیەی کۆچبەرانی نایاساییەوە جەنگی ناوخۆ لە ئەورووپا درووست ببێت.
پێشتریش میدیا بەریتانییەکان بڵاویان کردەوە، داواکارێکی مافی پەنابەری لەسەر کەشتی "بیبی ستۆکهۆڵم"ی تایبەت بە کۆکردنەوەی کۆچبەران گیانی لەدەستداوە و میدیاکانیش ئەو کەشتییە بە "زیندانی سەرئاوکەوتوو " ناودەبەن.
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە