سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە ڕووسیا هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە ڕووسیا هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ووڵاته‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر ڤلادیمیر پووتین ی سه‌رۆكکۆمار و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دا ده‌سه‌پێنێت.
نووسینگه‌ی بۆریس جانسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌ێندراوێكی دەرباره‌ی ووته‌كانی بۆریس جانسن له‌میانی لووتكه‌ی نائاسایی ناتۆ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له ئۆكراین بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه، جانسن به‌سه‌ركرده‌كانی ناتۆی راگه‌یاندووه، پووتین كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئۆكراین هێناوه‌و سه‌رگه‌رمی ئه‌ركێكی تۆڵه‌ئامێزه له‌پێناو تێكدانی ئه‌و شیرازه‌یه‌ی له‌دوای جه‌نگی سارد درووستبووه.
سه‌رۆكوزیرانی به‌ریتانیا هۆشداری داوه‌ته ئه‌ندامانی ناتۆ له‌وه‌ی كه ته‌ماعی پووتین لێره‌دا ته‌واو نابێت و ئه‌مه قه‌یرانێكی ئه‌ورووپی-ئه‌تڵه‌سییه كه ده‌ره‌نجامی گه‌ردوونی ده‌بێت و داوای لێكردوون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئازار به پووتین رژیمه‌كه‌ی بگه‌ێنن، ده‌ستبه‌جێ له‌باره‌ی سیستەمی په‌یوه‌ندی دارایی (SWIFT) ده‌ستبه‌كاربن.
بۆریس جانسن ئاشكرایشی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پاكێجه له سزا كه دوێنێ رایانگه‌یاندووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ووڵاته‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر ڤلادیمیر پووتین و سێرگی لاڤرۆڤ دا ده‌سه‌پێنێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە