سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا داوای لێبووردنی کرد و دەستی لەکار کشاندەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا داوای لێبووردنی کرد و دەستی لەکار کشاندەوە .
سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لە دوای یەک مانگ گیرە و کێشەو قسە و باس و ووتووێژی سیاسی لەم ووڵاتە لە سەر بابەتی بڕیاردان بۆ کڕینی واکسەنگەلی ڕووسی کۆرۆنا دەستی لە ڕابەرایەتی هاوپەیمانی حاکم کەنارەگیری کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک دوای زیادبوونی کێشە و گرفتەکان و ئاڵۆزییەکان لە دەوڵەتی ئیگوور ماتۆڤیچ ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ، لە سەر بڕیاری پەیوەندیدار بە کڕینی واکسەنگەلی ڕووسی کۆرۆنا ، کە بێ ئاگاداری شەریکەکانی هاوپەیمانی گیرایەبەر ، ماتۆڤیچ ڕایگەیاند کە دەست لە کارەکەی دەکشێنێتەوە بەڵام لە جەرەیانی ئەم دەست لەکار کشانەوەیەدا لەگەڵ ئێدوارد هچر وەزیری دارایی گۆڕینەوەی پۆست دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ماتۆڤیچ لە ووتارێکی دا لە شاری براتسیلاڤا دەست لەکار کشانەوەکەی لەبەر باری ئائینی ناوبرد و ووتی : لە سەرەتای هەفتەی پیرۆزێک کە ئیمە ئەوە وەکوو سەمبۆلی ڕەنخ ، فیداکاری و بەخشین بەرز ڕادەگرین ، من بڕیارم دا هەنگاوێک لە واری بەخشینی لە بەرامبەر خەڵک کە لە بواری سیاسی یەوە دەست لەکار کشانەوەی منیان لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی داوا کردووە ئەنجام بدەم .
لە دوای ئەوەی کە سەرەتای مانگ ئاشکرا بوو کە ماتۆڤیچ هەوڵی کڕینی دوو میلیۆن دووز لە واکسەنی ڕووی سپۆتنیک ی دوە شەڕێکی ناوخۆیی لە هاوپەیمانی هەر چوار حێزبی حاکم لە سلۆڤاکیا کەوتە ڕی ، ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا هێشتا بۆ ئەم واکسەنە هیچ بەلگەیەکی پشتڕاست کراوەی دەر نەکردووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە