سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند هیچ پاساوێك لە پێش وەزیرەكاندا نەماوە دوای پەسەندكردنی یاسای بوودجە.
موحەمەد شیاع سوودانی ، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند دوای پەسەندكرانی یاسای بوودجە و چوونە بواری جێبەجێكردنەوە، چی دیكە هیچ پاساو و بەهانەیەك لە پێش وەزیرەكاندا نەماوە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
دەشڵێـت: چاو بەو بڕگەو مادانەی بوودجەدا دەخشێنینەوە كە گۆڕانكارییان تێدا كراوە و دەستكاری كراون.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە