سەرۆکوەزیرانی لوبنان : به دۆستانی لوبنان ده‌ڵێین، هه‌موو سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌وڵه‌كانتان
نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئاگربه‌ست دوای هه‌فته‌یه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وامن و به‌جۆرێك تا ئێستا زیاتر له 60 پێشێلكاری تۆماركراون.
نه‌جیب میقاتی له ووتارێكدا رایگه‌یاند، "پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل تا ئێستا 60 پێشێلكارییان تێپه‌ڕاندوه، له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه به‌شدارییان له گه‌یشتن به ئاگربه‌ست كردوه، به تایبه‌تی ئه‌مریكا و فەڕه‌نسا، په‌رۆشییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه بینیوه".
ووتیشی، "له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پشتڕاستكردنه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه هه‌بووه، هیوادارین كه بگۆڕێت بۆ سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی، هه‌رچه‌نده ترسمان هه‌یه و هۆشداری له پێشێلكارییه‌كان ده‌ده‌ین كه ئێمه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌شێكی دڵه‌ڕاوكێ."
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌په‌یامێكدا بۆ هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێت، "لوبنانی ئاشتی و كه‌رامه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاك و شارۆچكه‌كانیان كه حكوومه‌ت یاوه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌تان ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ به‌هێزكردنی بوونی ئێوه و پشتیوانی له خۆڕاگری كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانییه‌كانتان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به دۆستانی لوبنان ده‌ڵێین، هه‌مو سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌وڵه‌كانتان و پاڵپشتی ئه‌خلاقی و فریاگوزاریتان، پێكه‌وه چاوه‌ڕوانی كارلێك و هاوده‌نگی زیاترین، سه‌باره‌ت به په‌رش وبڵاوی لوبنانی، ده‌ڵێین لوبنان بۆ تۆ و تۆ بۆ لوبنان، بۆیه وه‌ره و به متمانه‌ی تۆكمه و ئیراده‌یه‌كی چڕ و باوه‌ڕێكی به‌هێزه‌وه به‌شداری له وۆرك شۆپی پێشكه‌وتن و بنیاتنانی هیوادا بكه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "قه‌یرانه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارییەتی ئێمه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لوبنانی بین و به عه‌قڵانییه‌تی بابه‌تی و حیكمه‌ت و تێڕوانین مامه‌ڵه بكه‌ین، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئیراده و توانای ده‌ستپێشخه‌ری و دیدگای داهاتوومان هه‌بێت بۆ ڕزگاربوون تا ڕاده‌ی باوه‌ڕمان له‌م ووڵاته‌دا".
ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە