سەرۆکوەزیرانی لۆبنان سەردانی عەرەبستان دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی لۆبنان سەردانی عەرەبستان دەکات
هەستانەوەی سەعوودییەکان بۆ بەرفراوان کردنی سۆڵتەی دووبارەی خۆی لە لۆبنان
سی ئێن ئێن : نەجیب میقاتی ، سەرۆکوەزیرانی لۆبنان بڕیار وایە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو سەردانی عەرەبستانی سەعوودی بکات ، ئەمە یەکەمین سەفەری سەرۆکوەزیرانی لۆبنان بە هێز و دەسەڵاتی عەرەب ە لە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٤ ساڵ دوای لێکترازانی بێ وێنە لە پەیوەندییەکان ە .
دواهەمین دیدار لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن سەعد حەریری ، سەرۆکوەزیرانی سەردەمی خۆی ئەنجام درا کە لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە نزیکەی ٩ مانگ دوای تەشکیلی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە لە پۆستەکەی خۆی کەنارەگیری کرد .
پەیوەندی عەرەبستانی سەحوودی وەکوو یەکیک لە گەورەترین یارمەتیدەران بە لۆبنان لەگەڵ ەیرووت لە دە دەیەی ڕابردوودا بەرەبەرە بەرەو خراپتر بوون ڕۆیشتبوو ، درزێک کە بە بیانووی دزەکردنی لەڕادەبەدەری حێزبۆڵلا لەم وولاتە بەدی هات
لۆبنان زیاتر لە دوو ساڵە کە لە قەیرانی دارایی ئازار دەکێشێت کە بانکی جیهانی دەڵێت یەکێک لە خراپترین قەیرانەکانی جیهان لە سەدەی نۆزدەیەمە .
سەرەڕای ئەمە واپێدەچێت پەیوەندی لەگەڵ ڕیاز ڕووبە باشتربوونە . عەرەبستانی سەحوودی و هاوپەیمانە عەرەبەکانی کووەیت و یەمەن ووتوویانە کە باڵیۆزەکانی خۆیان گەڕاندووەتەوە بۆ بەیرووت
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە