سەرۆکوەزیرانی لۆبنان : پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان ئەرتەش و هێزە ئەمنییەکانی لۆبنان بوونی هەیە

پەیامی کورد     ...   سەرۆکوەزیرانی لۆبنان :  پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان ئەرتەش و هێزە ئەمنییەکانی لۆبنان بوونی هەیە

سەرۆکوەزیرانی لۆبنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە جەختی کردەوە کە پەیوەندییەکی بەهێز و پتەو لە نێوان هێزەکانی ئەرتەش و ئەمنییەتی بۆ پاڵپشتیکردن لە خەڵک و ووڵات دا بوونی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک نەجیب میقاتی ، سەرۆکوەزیرانی لۆبنان ڕایگەیاند : ئێمە دەست بە دەستی ئەرتەش دەدەین و لەو هەنگاوانەی کە لە حاڵی ئەنجامدانە پاڵپشتی دەکەین و هەموو هەوڵێ خۆمان بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی ئەوان ئەنجام دەدەین .

ئەو جەختی کردەوە : پایەداری و مقاومەی ئەرتەش بۆ ئەنجامی کاری خۆی لە پاراستنی ئەمنییەت ، سەقامگیری و ئاشتی لە لۆبنان ، سەرەڕای دۆخی قورسی ماڵی و دارایی و کۆمەڵایەتی کە نیهادی سەربازی هاوشێوەی هەموو لۆبنان ییەکانی ئەزموون دەکەن ، دەیسەلمێنێت کە وەفاداری نەتەوەیی بنچینەی کاری هیزەکانی ئەرتەش ە و ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە متمانە و تەزمین دەکات کە وەتەن و نیشتیمان دەمێنێتەوە .

میقاتی لە جەرەیانی پێشوازی لە ژەنەراڵ جۆزێف عۆن ، فەرماندەی ئەرتەش لە سەرووی شاندێک لە شەورای فەرماندەیی ووتی : ئێمە دەستی خۆمان لە دەستەکانی ئەرتەش دادەدنێن و لەو هەنگاوانەی کە لە حاڵی ئەنجامدانە پاڵپشتی دەکەین و هەموو هەوڵێ خۆمان بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی ئەوان ئەنجام دەدەین . ئێمە هەموو  هەوڵێکی خۆمان دەدەین تاکوو هاوکاری و یارمەتی یان بدەین تاکوو بە سەر ئەم دۆخە دژوارەدا سەرکەوین و ئەمە ئەساسی سەرەکی بۆ پارێزگاریکردن لە لۆبنان و خەڵکەکەی و پاراستنی نیشتیمانی ئێمەیە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە