سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە تووندی هەڕەشە لە وەزیرەکانی کابینەکەی دەکات

پەیامی کورد   ...  سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە تووندی هەڕەشە لە وەزیرەکانی کابینەکەی دەکات

موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر وەزیرێکی حکوومەتەکەی لە کارەکانیدا لەماوەی سێ مانگدا سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا لە پۆستەکەی دووری دەخاتەوە.
عودەی عەواد، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەمڕۆ هەینی ئاشکرای کرد، لەنێوان موحەمەد شیاع سوودانی و لایەنە سیاسییەکاندا ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیندراو هەیە، بۆئەوەی هەر وەزیرێک لەماوەی سێ مانگدا سەرکەوتوو نەبوو لە ئەرکەکەی، دوور بخرێتەوە.
بە ووتەی ئەو پەرلەمانتارە، ڕێکەوتنەکە زارەکی نییە بەڵکوو نووسراوەتەوە و هەمووان لەسەری ڕێکەوتون.
ڕۆژی پێنج شەممە کابینەکەی موحەمەد شیاع سوودانی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێ بەخشرا و ئەمڕۆش سوودانی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ دەستبەکار بوو.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە