سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمریکایە و لەگەڵ عززرا زێیا جێگری وەزیری دەرەوە بۆ ئاسایشی مەدەنی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی هەبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ زێیە کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئیسماعیل شۆرش، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی بەرپرسی مەڵبەندی کاروباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی دیکە یاوەری دەکەن.

 
ئەم بابەتە 11789 جار خوێندراوەتەوە