سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت بڵاو کردەوە

پەیامی کورد  ...  سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، ئەمیری کۆوەیت بڵاوکردەوە.

ئەمرۆ شەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کۆوەیت مان پێگەیشت."

دەشڵێت: "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلسەباح و گەلی کۆوەیت دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات، هەروەها سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت."


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە