سەرۆکوەزیرانی پاکستان : ئەمریکا بە نیازی ڕووخانی دەوڵەتەکەی من ە

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی پاکستان : ئەمریکا بە نیازی ڕووخانی دەوڵەتەکەی من ە

عۆمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند : پیلانی نەدانەوەی دەنگی متمانە بە سەرۆکوەزیران لە پەرلەمانی پاکستان دەرئەنجامی دەستوەردانی دەرەکییە .

لە بەرامبەر خەڵک دا دەڵێـم کە نامەیەکی هەڕەشەئامێزم لە ئەمریکاوە بە دەست گەیشتووە . ئەمریکا هەڕەشەی لێکردووم کە دەوڵەتەکەم دەڕووخێنێت لەبەر ئەوەی کە لەگەل داواکارییەکی بۆ درووستکردنی پێگەی سەربازی لە ناو خاکەکەمان دژایەتی خۆمم ڕاگەیاندووە .

دوای پێشکەش کردنی ووتاری سەرۆکوەزیران زۆربەی شارە جیاوازەکانی پاکستان بە پێ بانگهێشتی حیزبی " شەورای یەکگرتنی موسلـمانا " لە دوای کۆتایی هێنانیان بە نوێژی هەینی ڕژانە سەر شەقام و لە دژی ئەمریکا و لە پاڵپشتی کردن لە عۆمران خان درووشم یان دا .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە