سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل : لە شەڕی سێهەم لەگەڵ حێزبۆڵلا ، هێرش دەکەینە سەر تاران
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل : لە شەڕی سێهەم لەگەڵ حێزبۆڵلا ، هێرش دەکەینە سەر تاران
بەرپرسی پێشووی دەوڵەتی ئیسرائیل کە لە ئێستادا ئەندامی پەرلەمانی کنێست ە ، هەڕەشەی کرد کە تەل ئەڤیڤ ئامادەی هێرش کردن بۆ سەر ئێران ە بۆ بەرپەچدانەوەی مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و هەروەها لە ئەگەری تێکهەڵچوونی نوێ " شەڕی سێهەم " لەگەڵ حێزبۆڵلای لۆبنانە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " ئێوارەی ئێران " " نییەر بەرەکات " شارەوانی پێشووی شاری قودس " ئۆرشەلیم " و نوێنەری ئێستای کنێست ، لە گفتووگۆ لەگەڵ کەناڵی میدیایی فۆکس نیووزی ئەمریکی . هەرەشەی هێرش کردنی بۆ سەر ئێران راگەیاند .
ئەو ووتی : " ئێمە دەبێ بگەینە متمانە کە ئێران تێدەگات کە ئەگەر ئەوان هەوڵ بدەن دەستیان بە هیزی ئەتۆمی بگات ، ئێمە ئەوان بە زۆر ڕادەگرین و هیوادارین کە ئەم کارە ئەوان پاشگەز بکاتەوە . شەڕی سێهەمی لۆبنان ، یەکەمین شەڕی " ڕاستەوخۆ " لەگەڵ ئێران دەبێت و ئێمە هێرش دەکەینە سەر تاران .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە