سەرۆکوەزیرانی پێشووی جەزایر بە ٧ ساڵ بەند مەحکووم کرا

پەیامی کورد     ...    سەرۆکوەزیرانی پێشووی جەزایر بە ٧ ساڵ بەند مەحکووم کرا .

دادگایەک لە جەزایر ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم ووڵاتە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی پێشوو لەوانەش دوو وەزیری بە چەندین ساڵ بەند مەحکووم کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە پێگەی میدیایی و هەوالی " الشروق ئانلاین " جەزایر دادگایەکی تایبەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فەسادی ماڵی و ئابووری لە ناوچەی " سیدی محمد " لە شاری جەزایر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە حۆکمەکانی خۆی لە بەرامبەر تاوانبارانی دۆسیەی بەناوبانگ بە " بن فسیح " دەرکرد ئەو شوێنەی کە احمد اویحیی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم ووڵاتەی بە ٧ ساڵ بەند  و پێدانی بڕی یەک میلیۆن دینار بەرامبەر بە زیاتر لە ٧٥٠٠ دۆلار غەرامەتی ماڵی مەحکووم کرد 

دادگای تایبەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فەسادی ماڵی و ئابووری سیدی امحمد هەروەها هەر یەکە لە " عمار غول " و " عبدالغنی زعلان " وەزیرانی پێشووی هەڵگرتن و گواستنەوە و کارگەلی گشتی جەزایر ی بە سێ ساڵ بەند و پێدانی بڕی یەک میلیۆن دینار غەرامەی ماڵی و مەحکووم کرد لە حاڵێکدا کە محمد بوودربال " پارێزگاری پێشووی پارێزگای " سکیکدە " لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە بە ٥ ساڵ بەند و پێدانی بڕی یەک میلیۆن دیناری جەزایری غەرامەی ماڵی مەحکووم کرد و دوو کەس لە پارێزگاران ی پێشووی ئەم پارێزگا کەنارئاوییە بە ناوەکانی " فەوزی بن حسێن " و " درفوف حجری " یش بە دوو ساڵ و پێدانی بڕە پارەیەک هاوشێوەی ئەوانی دیکە مەحکووم کرد 

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە