سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر عەرەبستان هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر عەرەبستان هۆشداری دەدات .
حەمەد بن جاسم ، سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی قەتەر دوێنێ سێشەممە سەبارەت بە زایدبوونی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە دژی عەرەبستانی سەعوودی هۆشداری دا و کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک حەمەد بن جاسم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : " ڕوون و ئاشکرایە کە زیادبوونی هێرشەکانی ئەنسارۆڵلا بۆ سەر عەرەبستانی سەعوودی لە چوارچێوەی ئامادەیی بۆ ووتووێژ لە ڕاستای کۆتایی هێنان بە شەڕ لە یەمەن دایە ."
حەمەد بن جاسم هەروەها ووتی کە زیادبوونی ئەم هێرشانە لەگەڵ ووتووێژەکانی ئێران - ئامریکادا بۆ بەرەپێشبردنی بواری ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە ش لە پەیوەندیدایە .
سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر ، زیادبوونی هێرشی سەربازی جگە لە ڕاستای سیاسەتی زیادبوونی بەرزبوونەوەی داواکارییەکان پێش دەستپێکردنی ووتووێژەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دەرگیرییەکان لە یەمەن لە قەڵەم دەدرێت .
ئەو لەمبارەیەوە هۆشداری دایە عەرەبستانی سەعوودی و ووتی کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی لە کاتی ئێستا و داهاتوودا ، ئەم دۆخە پێویستی بە ئارامی و دانبەخۆدانانە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە