سەرۆکوەزیرانی یوونان لەم کاتەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی یوونان لەم کاتەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ژوورەکانی بازرگانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، ھەفتەی داھاتوو شاندێکی باڵای ووڵاتی یۆنان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و کۆڕبەندی ھاوبەشی ئابووری لە ھەولێر ساز دەکرێت.
ئەسکەندەر موحەمەد، ووتی: "بڕیارە ھەفتەی دابێ سەرۆکوەزیرانی یۆنان و چوار وەزیری تایبەتمەند و ٢٦ کۆمپانیای بازرگانی ووڵاتی یۆنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، کە یەکەم شاندی ئەو ووڵاتەیە لەم ئاستەدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.''
موحەمەد ووتیشی: "ئەو سەردانە گرینگی زۆری ھەیە و کۆمپانیاکانی یۆنان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کاری بازرگانی بکەن، بۆیە ئەو شاندە باڵایە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات."
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە