سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای سەردانکردنی " شێخ ئەزهەر " بۆ عێراق دەکەن
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای سەردانکردنی " شێخ ئەزهەر " بۆ عێراق دەکەن .
سەرۆکوەزیرانی عیراق موستەفا کازمی و سەرۆکی پەرلەمان موحەمەد حەلبووسی داوا لا شێخ ئەزهەر دەکەن سەردانی ووڵاتەکەیان بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی فەرمی عێراق واع دیوانی وەقفی سوننەی ئەم ووڵاتە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە " سەعد کمبش " سەرۆکی دیوان لە شاری قاهیرە ، پایتەختی میسڕ لەگەڵ " ئەحمەد ئەلتەیب " ، شێخ ئەزهەر چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە و سڵاوی تایبەتی " موستەفا کازمی " سەرۆکوەزیران و " موحەمەد حەلبووسی " سەرۆکی پەرلەمانی ووڵاتەکەی پێ گەیاندووە .
بە پێی ئەوەی کە لە بەیاننامەکەدا هاتووە ، کمبش جگە لە دەربڕینی شانازی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق بە مێژوو و پێگەی بەرزی ئەزهەر لە نێوان موسڵمانەکاندا ، پەیامێکی نووسراوی کازمی و حەلبووسی ڕادەستی ئەلتەیب کرد و لەوەدا جارێکی دیکە داوای سەردانکردنی ئەوی بۆ عێراق کرد .
شێخ ئەزهەر یش بە نۆبەی خۆی جگە لە دەربڕینی دڵخۆشی لە ناوەڕۆکی پەیامەکانی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان ی عێراق و مانا قووڵەکان و هەستی ڕاستگۆیانە لەو نووسراوەدا لە بەرامبەر ئەم ناوەندە دینییە گەورەیەی جیهانی ئیسلام ، هەر لەمبارەیەوە سەبارەت بە داوەتکردنی بۆ سەفەر و سەردانی ئەم ووڵاتە پێشوازی و دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیدا هەروەها ئاماژەی کردووە کە کمبش و ئەلتەیب لەم دیدارەدا هەروەها دۆسیەی قوتابیانی ئەم ووڵاتەی لە زانکۆی ئەزهەر و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لایەنیان خستە بەر باس و ووتووێژەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە