سەرۆکوەزیرى ئیسرائیل : ووتووێژە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێ ڕابوەستێندرێت
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرى ئیسرائیل : ووتووێژە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێ ڕابوەستێندرێت
سەرۆکوەزیرى ئیسرائیل لە گفتوگوۆى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا : ئێران بۆ بەهێزکردنى خۆى لە گفتوگۆکان، دەستى داوەتە باجوەرگرتنى ئەتۆمى و خوازیارى وەستاندنى بە پەلەى گفتوگۆکانین لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى.
نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی داواکاری ڕاوەستاندنی ووتووێژە ئەتۆمییەکەی ڤییەننا لەگەڵ ئێران ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنت لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بە ئانتۆنی بلینکێن ی ڕاگەیاندووە کە دەبێ لە جیاتی ووتووێژ و گفتۆگۆ ، هەنگاوی تووند و قورس لە دژی ئێران بگیرێتە بەر
ئەو ڕایگەیاند کە ئێران لە دوای باج وەرگرتنی ئەتۆمییە و لەم بابەتەدا وەکوو تاکتیک لە ووتووێژەکانی ڤییەننا کەڵکی لێوەربگرێت
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە