سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە باڵیۆزى ئێران کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە باڵیۆزى ئێران کرد
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە2021/12/21 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئیران و برەودان بە بوارەکانى هاریکاری هاوبەش، دوایین هەنگاوەکانى پرۆسەى سیاسى لە عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى تازەى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامی گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و هێرش و پەلامارەکانى ئەم دوایییەى داعش، تاوتوێ کران.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیری ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانى ووڵاتانى ناوچەکە لەسەر بنەماى دۆستایەتى و بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامی ئیران کردەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە