سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە پزیشکێکى داهێنەر دەکات

پەیامی  کورد    ...   سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە پزیشکێکى داهێنەر دەکات

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە د. ئازاد نەجار کرد کە لە داهێنانێکى ناوەزەدا، دڵێکى دەستکردى سەرکەوتووى درووست کردووە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دەستخۆشى لێکرد و داهێنانەکەى بە خزمەتێکى مەزن بۆ مرۆڤایەتى و داهاتووى پزیشکى لە قەڵەم دا کە دەتوانێت ژیانى هەزارەها مرۆڤ بگۆڕێت، هەموو پشتگیرییەکى خۆیشى بۆ سەرخستنى هەر پڕۆژەیەکى دیکەى داهاتووى، دووپات کردەوە و بەڕێزیان و هەموو داهێنەرانى کوردستانى لە هەرکوێ بن بە مایەى شانازى بۆ گەلى کوردستان زانى و ووتی” شانازیت پێوه‌ ده‌که‌ین”.

لاى خۆیەوە د. ئازاد نەجار سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتیوانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەربڕى و هیواى خواست داهێنانەکەى خزمەتێک بە بوارى پزیشکى بکات و بتوانێت لە داهاتوودا ئامێر و دەزگا و داهێنانى نوێ لەو بوارەدا بەدى بهێنێت.

د. ئازاد نەجار تەمەنى ٥٣ ساڵە و خەڵکى زاخۆیە، لە سوید پزیشکە و توانى دواى ٢٠ ساڵ کارکردنى بەردەوام دڵى دەستکرد درووست بکات، هەروەها خاوەنى دەیان داهێنانى دیکەیە لە بوارەکانى پارچەى دەستکرد و ئامێرى نەشتەرگەرى و بڕوانامەى پارێزراوى داهێنانەکانیشى پێبەخشراوە.

له‌ دیداره‌که‌دا د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ بوو.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە