سەرۆککۆمارى ئۆکراین : ئاشتیشمان دەوێت بەڵام ووڵاتمان ڕادەست ناکەین

پەیامی کورد    ...   سەرۆککۆمارى ئۆکراین : ئاشتیشمان دەوێت بەڵام ووڵاتمان ڕادەست ناکەین  


ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاند: داوای گفتوگۆیەکی ماناداری ئاشتی دەکەین لەگەڵ ڕووسیادا، کە تیایدا سەروەری خاک بۆ ووڵاتەکەمان بگەڕێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین دا، دەشڵێت: بەڵێنش دەدەین، کە ووڵاتەکەمان هیچ کات خۆى نەدات بەدەستەوە.

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکى ئۆکراین بە کەناڵی سی ئێن ئێن –ى ڕاگەیاندووە: داوای گفتوگۆیەکی ماناداری ئاشتی دەکەین لەگەڵ ڕووسیادا، کە تیایدا سەروەری خاک بۆ ووڵاتەکەمان بگێردرێتەوە و دادپەروەری تێیدا جێبەجێ بکرێت بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین دا.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى ئۆکراین وتوویەتى : هێزەکانی ڕووسیا بۆ لەناوبردن و کوشتنمان هاتوونەتە ناو ووڵاتەکەمانەوە، بەڵام بەڵێن دەدەین، کە ووڵاتەکەمان هیچ کات خۆى نەدات بەدەستەوە.

جێگاى ئاماژەیە، بەرەبەیانی ڕۆژى ٢٤ ى نۆڤەمبەر ڤلادیمێر پووتین ی سەرۆکی ڕووسیا دەستپێکردنی هێرشی بۆ سەر ئۆکراین ڕایگەیاند و ئەوەش نیگەرانى بەشێکى زۆرى ووڵاتانى جیهانى بەدواى خۆیدا هێنا و لەوچوارچێوەش دا بەشێکی زۆر لە ووڵاتان سزاى ئابوورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە