سەرۆککۆماری ئۆکراین سەبارەت بە دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك باڵیۆزی ووڵاتەکەی له پێنج ووڵات ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئۆکراین سەبارەت بە دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك باڵیۆزی ووڵاتەکەی له پێنج ووڵات ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
ڤلۆدێمیر زلێنسكی سه‌رۆكکۆماری ئۆكراین له‌باره‌ی هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كانی ئۆكراین له ژماره‌یه‌ك ووڵات ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ش، ژماره‌یه‌ك كاندیدی نوێ بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌و باڵیۆزانه دیاریكراون.
ڤلۆدێمیر زلێنسكی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوورخستنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كانمان له‌پۆسته‌كانیان، كارێكی ئاساییه له پراكتیكی دیپلۆماسی، "فه‌رمانه‌كه واژوو كراوه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی چه‌ند باڵیۆزێكی ئۆكراین، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كارێكی ئاساییه نوێنه‌ری نوێی ئۆكراین له كۆماری چیك، ئا‌ڵمانیا، هه‌نگاریا، نه‌رویج و هیندوستان داده‌نرێت، كاندیده‌كانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماده ده‌كرێن.
دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆكی ئۆكراین بڕیاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی باڵیۆزانی ووڵاته‌كه‌ی له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانی ئا‌ڵمانیا، هه‌نگاریا، نه‌رویج، چیك و هیندستان، پێشتریش باڵیۆزه‌كانی ئۆكراین یان له ماڵدیڤ، نیپاڵ، سریلانكا و به‌نگلادیش دوورخسته‌وه.
تاوه‌كوو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی دوورخستنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كانی ئۆكراین له‌لایه‌ن زلێنسكی یه‌وه به‌فه‌رمی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به‌پێی ئاژانسه‌كان ئه‌و باڵیۆزانه رۆڵی ته‌واوه‌تی و گونجاویان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ووڵاته‌كه‌یان نه‌گێڕاوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئۆكراین نیه‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە