سەرۆککۆماری ئۆکراین : لەگەڵ ٢٧ ووڵاتی ئەورووپی ئەندامی ناتۆ قسەم کردووە هەموویان لە ڕووسیا دەترسن
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئۆکراین : لەگەڵ ٢٧ ووڵاتی ئەورووپی ئەندامی ناتۆ قسەم کردووە هەموویان لە ڕووسیا دەترسن .
ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین لە دوای هەوڵێکی زۆر بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی ناتۆ و ووڵاتانی ئەورووپایی ووتی : پرسیارم لە ڕابەرانی ٢٧ ووڵاتی ئەورووپایی کرد کە ئایا ئۆکراین لە ناتۆ دەبێت یا خود نا ، بە ڕاشکاوانە پرسیم و هەموویان دەترسن ووڵام نادەنەوە بەڵام ئێمە ناترسین لە هیچ شتێک ناترسین .
زێلێنسکی لە دوای بێ هیوایی و بێ ئۆمێدی لە ووڵاتانی ئەورووپایی و ناتۆ داوای لە خەڵکی ووڵاتەکەی کرد تاکوو لە بەرامبەری هێزەکانی ڕووسیا ڕاوەستن و ڕادەست نەبن .
هەروەها بە پێی ئەو ئامارەی کە سەرۆککۆماری ئۆکراین ڕایگەیاندووە ١٣٧ ئۆکراینی بریتی لە کەسانی نیزامی و سڤیل لە ڕۆژی یەکەمی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین کوژراون .
سەرۆککۆمار ڕایگەیاندووە ئێستا کاتی چارەنووسی سازی ئۆکراین ە سەرەڕای ئەوەی کە ڕابەرانی ئەورووپایی دەترسن بەڵام ئێمەی ئۆکراینی ترسێکمان نییە .
زێلێنسکی هەروەها ووتی کە من ئامانجی سەرەکیم ڕووسیا و بنەماڵەکەم و ئامانجی دووهەمم ە و ڕووسیا دەیەوێت بە لە ناوبردنی سەرۆکی ووڵای ئۆکراین لە واری سیاسی یەوە لەناو ببات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە