سەرۆککۆماری ئۆکراین هۆشداری دەداتە هەموو جیهان
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئۆکراین هۆشداری دەداتە هەموو جیهان
ڤلۆدیمیر زلێنسکی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە بۆمبی ئەتۆمی هۆشداری بە هەموو جیهان دا و ئامادەیی جیهانی ڕاگەیاند
ئەو جارێکی دیکە هۆشداریدا کە جیهان دەبێ بۆ ئەگەری فەرمانی ڤلادیمیر پووتین سەبارەت بە کەلک وەرگرتنی چەکگەلی ئەتۆمی ئامادە بێت .
زلێنسکی لە کییف ڕایگەیاند : ئێمە نابێ چاوەڕوانی ساتێک بین کە ڕووسیا بڕیاری کەڵک وەرگرتنی لە چەکی ئەتۆمی هەبێت . ئێمە دەبێ بۆ ئەنجام دانی ئەم هیرشە ئامادە بین . ئەوان دەتوانن لە هەر چەکێک کەڵک وەربگرن ."
زلێنسکی ووتی کە دەرمانی دژی بڵاوبوونەوەی تیشک و پەناگاکانی هێرشی ئاسمانی لە ئۆکراین زیاتر دەکات ، چوونکە ئەم شتانە ئێستا زۆر گرنگ و پێویستە .
پێشتر لەمەش سەرۆککۆماری ئۆکراین لە گفتووگۆیەک هۆشداری دابوو کە پووتین ئەگەر هەست بکات دۆخەکە خراپ پێش دەروات ، لە کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی هیچ پاشگەز نابێتەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە