سەرۆککۆماری ئۆکراین هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی

پەیامی کورد    ...   سەرۆککۆماری ئۆکراین هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی

زلێنسکی : ئۆکراین بڕووخێت ئەورووپاش بەو ئاراستەیە دەڕوات

لە کاتێکدا کە ئەرتەشی ڕووسیا خەریکی داگیرکردنی شاری "کیێڤـ"ـە، "زلێنسکی" سەرۆککۆماری ئۆکراین هۆشداری دا کە ئەگەر ووڵاتەکەی لەلایەن ڕووسیاوە داگیر بکرێت و بڕووخێت، دواتر شەڕەکە دەگاتە ووڵاتانی دیکەی ئەورووپاش.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئۆکراین هۆشداری داوە کە هێزەکانی ڕووسیا خەریکن پایتەختی ووڵاتەکەیان داگیر دەکەن و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانچ.

لەسەر داوای ئۆکراین، "ئیمانۆئێل ماکرون" سەرۆککۆماری فەرەنسا و هەروەها "نەفتالی بێنت"، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەوڵدان تاکوو بتوانن لایەنەکان بە قەناعت بێنن بۆ ئەوەی شەڕی ئۆکراین ڕابگرن.

لە بەرامبەردا ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە سێ مەرجی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی هەیە کە بریتین لە : "بە فەرمی ناسینی سەربەخۆیی کۆمارەکانی دۆنتسک و لۆهانسک و هەروەها نیمچە دوورگەی کەریمە


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە