سەرۆککۆماری ئۆکراین هەواڵیکی گرینگ و بەپەلە بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئۆکراین هەواڵیکی گرینگ و بەپەلە بڵاو دەکاتەوە
ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكردوەته‌وه‌و ئاشكرای كردوه، "چەک و کەل وپەلى سه‌ربازی لە هاوبەشەکانمان ەوە بەرەو ئۆکراین بەڕێوەیە"، جه‌ختیكردوەته‌وه، "هاوپەیمانی دژە جەنگ کاردەکات .
ڤلادیمیر زیلینسکی له لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویته‌ر نووسیویه‌تى:"ڕۆژێکی نوێ لەهێڵی پێشەوەی دیپلۆماسی بەگفتوگۆیەک لەگەڵ ئێمانۆئیڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ده‌ستى پێكرد".
سه‌رۆكى ئۆكراین له‌تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "چەک و کەلوپەلى سه‌ربازی لەهاوبەشەکانمانەوە بەرەو ئۆکراین بەڕێوەیەو هاوپەیمانی دژە جەنگیش ئیتر کاردەکات".
ئه‌گه‌رچى سه‌رۆكى ئۆكراین وورده‌كاری گفتوگۆكانى نێوان خۆی و ماكرۆن ى باس نه‌كردووه، به‌ڵام تویته‌كه‌ى دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مریكا داواى له ڤلادیمیر زیلینسکی كردبوو ووڵاته‌كه‌ى جێبهێڵێت و بۆ ئه‌وانیش هه‌موو كارئاسانیه‌كى بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام زیلینسکی ڕه‌تیكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنى ووڵاته‌كه‌ی و بۆ هیچ كوێ ناچێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە