سەرۆککۆماری ئەرمینیا کۆتایی بە سەردانەكه‌ی لە کوردستان هێنا
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەرمینیا کۆتایی بە سەردانەكه‌ی لە کوردستان هێنا
سەرۆکی ئەرمینیا کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هێنا، ئەوەش دوای ژمارەیەک کۆبوونەوە و تاوتوێکردنی چەندین پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ڤاهاگن خاچاتوریان، سه‌رۆککۆماری ئه‌رمینیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێکرا".
سه‌رۆکی ئه‌رمینیا رۆژی دووشه‌ممه به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆبووه‌وه. ئەمڕۆ پێنجشەممەش گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
دواتر ڤاهاگن خاچاتوریان چووە پیرمام و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
بارەگای بارزانی لە بارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆکی ئەرمینیای کرد و ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەرمینیا دا و سوپاسی سەرۆکی ئەو وڵاتەیشی کرد بۆ رێزگرتن لە مافەكانی كوردانی نیشتەجێی ئەرمینیا.
بارەگای بارزانی دەڵێت، "سەرۆكی ئەرمینیا ستایشی پێشكەوتن و ئارامی هەرێمی كوردستانی كرد و رۆڵی سەرۆك بارزانی لە رەخساندنی ژینگەیەكی ئارام و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان و هەروەها رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تووندڕەوی بەرز نرخاند".
هەر دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، هه‌ردوولا باسیان له ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد له بواری بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، که‌رتی تایبه‌ت، پزیشکی و گه‌شتیاری و "تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌شتی راسته‌وخۆی ئاسمانیی نێوان ئه‌رمه‌نستان و عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، "به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری تاوتوێ‌کران و لەبارەی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ره‌وشی پێکهاته‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
ئەم بابەتە 11656 جار خوێندراوەتەوە