سەرۆککۆماری ئەفغانستان ووڵاتەکەی بەجێیهێشت
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەفغانستان ووڵاتەکەی بەجێیهێشت
دوابەدوای گەیشتنی چەکدارانی تاڵیبان بۆناو کابولی پایتەخت، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ووڵاتی بەرەو شوێنێکی نادیار جێیهێشتووە.
بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەشرەف غەنی سەرۆککۆمار، ئەفغانستانی بەرەوە ووڵاتێکی دەرەوە جێهێشتووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەشرەف غەنی لەگەڵ زاڵمای خەلیل زاد نوێنەری ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان و نوێنەرانی ناتۆ لە کابۆل کۆبووەتەوە.
لەوبارەوە، عەبدۆڵڵا عەبدۆلڵا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتی نەتەوەیی ئەفغانستان، لە لاپەڕەی فەیسبوکەکەی خۆیدا، گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئەشرەف غەنی وەک سەرۆککۆماری پێشوو ناوبردووە.
هاوکات باڵیۆزخانەی پاکستان لە کابۆل ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئەفغانستان گەیشتوونەتە ئیسلام ئابادی پایتەختی ئەو ووڵاتە، لەوانە؛ سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆککۆمار و ژمارەیەک دیکە کاربەدەستی ئەفغانستان.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا، ژمارەیەک لە چەکدارانی تاڵیبان لەناو کابۆلی پایتەختن و زۆربەی هێزەکانیان لە دەروازەکانی شار جێگیرکراون و ڕایانگەیاندووە کە داوایان لە کاربەدەستانی دەوڵەت کردووە کە بە شیوەیەکی ئاشتیانە پایتەختیان ڕادەست بکەن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە