سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا سەردانی شوێنی نیشتەجێ بوونی پەنابەرانی سنوورەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ پۆڵەندا دەکات
سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا سەردانی ناوەندی لۆژیستیکی تایبەتی جێگیرکردنی پەنابەرانی نایاسایی کە داواکاری گەیشتن بە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا لە نزیکی سنووری ووڵاتەکەی لەگەڵ پۆڵەندا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکساندەر لۆکانشکۆ سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا ئەمڕۆ هەینی بە مەبەستی سەردانیکردن لە ناوەندی لۆژیستیکی دامەزراو لە نزیکی سنووری ووڵاتەکەی لەگەڵ پۆڵەندا بۆ جێگیرکردنی پەنابەرانی نایاسایی کە داواکاری گەیشتن بە ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا گەیشتووەتە ئەو شوێنە .
ئاژانسی هەواڵی فەرمی بێلاڕووسیا " بێڵتا " لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە لۆکانشکۆ لە کاتی سەردانیکردنی لە ناوەندی لۆژیستیکی لە نزیکی جاددەی سنووری " بڕۆزگی " ئاگاداری دۆخی ژیانی دانیشتوانی ناوەندەکە کە نزیکەی دوو هەزار کەسن بێت
سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا جگە لە سەردانیکردنی لەگەڵ دانیشتوانی ناوەندنی لۆژیستیکی بڕۆزگی لەگەڵ نوێنەرانی مانگی سوور ووتووێژی ئەنجام داوە و سەردانی بەشە تایبەتەکانی نیشتەجێکردنی پەنابەران و شوێنی بڵاوکردنەوەی هاوکارییە خواردەمەنییەکانی نێوانی ئەوانیشی کردووە لۆكاشینكۆ له ووته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، "پێویسته بزانن ئێمه ناتوانین شه‌ڕ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێڕهوێكتان تا ئا‌ڵمانیا بۆ بكه‌ینه‌وه."
ده‌سه‌ڵاتدارانی بێلاڕووسیا رایانگه‌یاندووه، سه‌دان په‌نابه‌ریان گواستووه‌ته‌وه بنكه‌كانی چاره‌سه‌رو فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان پێشكه‌ش كردوون به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندرووستیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌رما بڕستی لێ بڕیبوون.
سه‌نته‌ره‌كه له‌خاكی بێلاڕوس و هاوسنووری پۆڵهندایهو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی بێلاڕوسه‌وه دروستكراوه بۆ په‌نادانی په‌نابه‌ره‌كان و مانه‌وه‌یان تا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە