سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا پیلانێکی دیکە بەرامبەر پەنابەران دەگرێتە بەر

پەیامی کورد      ...   سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا پیلانێکی دیکە بەرامبەر پەنابەران دەگرێتە بەر

سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا هەواڵ لە دەستوەردانی ئەرتەشی ووڵاتەکەی بۆ گەیشتنی پەنابەران بە ووڵاتانی ئەورووپایی دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرە ئەلێکساندەر لۆکانشکۆ ڕایگەیاند : لەوانەیە هێزەکانی ئەرتەش بح پەناخوازانێک لە لە سنووری پۆڵەندا کۆبوونەتەوە هاوکاری بکەن بگەنە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا بەڵام بە ئاشکرا دەڵێم کە ئێمە پەنابەرانمان نەهێناوەتە سنوور .

ئەوە ماوەی دوو هەفتەیە کە گرفت و کێشەی نوێ لە نێوان ئەورووپا و بێلاڕووسیا لە سەر پەنابەران هاتووەتە ئاراوە . ئەورووپا بێلاڕووسیا بە هێنانی پەنابەرانی بۆ سنوورەکانی خۆی لەگەڵ پۆڵەندا و هەروەها هەوڵدان بۆ بە چاڵێنج کێشانی ئەمنییەتی خۆی تاوانبار دەکات . دۆخی مرۆیی یش لە سنووری دوو ووڵات زۆر نالەبارە و هەر چەند وەخت جارێک ژمارەیەک لە پەنابەران کە لە نێوانیان دا ژن و منداڵیش بوونیان هەیە گیانی خۆیان لە دەست دەدەن .

لۆکانشکۆ لە ووتووێژێکدا لەگەڵ BBC  ڕایگەیاند : ئێمەش مرۆڤین ، دڵمان هەیە ، هەموومان دەزانین کە مەبەستی سەرەکی ئەم پەنابەرانە ئاڵمانیایە و لەوانەیە ئەرتەش هاوکار بێت ئەوان بتوانن بگەنە ناو خاکی ئەورووپا .

لە هەمان حاڵدا ئەورووپا ڕایگەیاندووە بە دوای گەمارۆگەلێکی نوێ لە دژی بێلاڕووسیایە . لە لایەکی دیکەوە عێراق و سووریا ڕایانگەیاندووە لە ئێستادا هەموو فڕینەکان بەرەو ووڵاتی بێلاڕووسیایان ڕاوەستاندووە لە بەر ئەوەی نازانن کام موسافر بە نیاز پەنابەری و کۆچکردنە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە