سەرۆککۆماری شیلی بەم هۆکارەوە غەرامە کرا

پەیامی کورد     ...    سەرۆککۆماری شیلی بەم هۆکارەوە غەرامە کرا

سەرۆککۆماری شیلی بە هۆی گرتنی سێڵفییەک بە بێ ماسک غەرامە کرا

پۆلیس سەرۆککۆماری شیلی بەهۆی پێشێلکردنی یاسای پەیوەدنیدار بە بڵابوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا غەرامە کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، وەزارەتی تەندرووستی شیلی ڕایگەیاند : سەرۆککۆمار سێباستیەن پینەرا ڕۆژی هەینی کاتێک لە کەنارئاوەکانی ئەم ووڵاتەدا لەگەڵ یەکێک لە هەوادارەکانی خۆی وێنەیەکی سێڵفی گرتووە ، بە هۆی کەڵک وەرنەگرتن لە ماسک ٣٥٠٠ دۆلار غەرامە کراوە ، بەکارهێنانی ماسک لە شیلی ئیجراییە و سەرپێچیکاران غەرامە دەکرێن .

لە دوای ئەوەی کە ئەم وێنە سێڵفی یە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵابووەوە و بەرەوڕووی ڕەخنە گرتن لە سەرۆککۆمار بوو پینەرا داوای لێبووردنی لە خەڵک کرد . پینەرا ووتی بە تەنیای خەریکی پیاسە کردن لە کەنارئاو بووە و لە ناکاو ژنێک نزیکی بووەتەوە و وێنەی گرتووە .

ئەمە یەکەمین جار نییە کە سەرۆککۆماری شیلی دەکرێتە سووژەی خەڵکی ئەم ووڵاتەوە . لە هەفتەی ڕابردوودا کە شیلی بەرەوڕووی دەربڕینی ناڕەزایەتی فەسادی ئیداری و کۆمەڵایەتی بووە ، وێنەیەک لە پینەرا کە خەریکی خواردنی پیتزا یە بڵاو دەبێتەوە کە جەنجاڵ و هەرایەکی زۆر دەنێتەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە