سەرۆککۆماری فەڕەنسا داوای " کرداری بەرپرسیارانە " لە ئێران دەکات

پەیامی کورد      ...   سەرۆککۆماری فەڕەنسا داوای " کرداری بەرپرسیارانە " لە ئێران دەکات

ماکرۆن ڕایگەیاند چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەکە دەبێ کۆنترۆڵ بکرێت

سەرۆکی فەڕەنسا داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات پەیوەست بە دۆسییەوە دۆخەکە خراپتر نەکەن بەوەی بەردەوام لە  پشێلکردنی بەرپرسیارێتیەکانی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ دا.

بە پێ ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ەوە  ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە پاریس لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی خۆی قسەی دەکردن ڕایگەیاند ئێران دەبێ ئەو جووڵانەی کە چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامی بدات و بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە کردارەکانی ڕێک بخات ."

ئاماژەی بەوەشکرد، فەڕەنسا ئامادەیە بۆ دووبارە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم قەیرانە، ئەوەش مانای ئەوەیە بگەڕێنەوە سەر کۆنتڕۆڵکردن و سەرپەرشتیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ چاودێریکردنی چالاکییە باڵیستیکیەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە رێککەوتننامەی ئەتۆی لەگەڵ ئێران کشاوەتەوە و سزاکانی بەسەر ئەو ووڵاتەدا سەپاندوەتەوە، تا ئێستاش دیارنیە دانووستانەکانی نێوان ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەست بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی وادەکات هەردوو ووڵات بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتننامەکە یاخود نا.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە