سەرۆککۆماری فەڕەنسا : هەموو بژاردەکان لە دژی ڕووسیا لە سەر مێزە
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری فەڕەنسا : هەموو بژاردەکان لە دژی ڕووسیا لە سەر مێزە
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەرووپا ش دوێنی هەینی ڕایگەیاند یەکیتی ئەورووپا چوارەمین پاکیتی گەمارۆوەکانی لە دژی رووسیا ئامادە کردووە .
سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەڵێ سەرانی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا لە سەپاندنی یەکەمین دەوری گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی سەربازی ئەو ووڵاتەوە بۆ سەر ئۆکراین خێرا جوولەی کرد و ئەگەر پێویستیش بکات هەنگاوگەلێکی زیاتر لەمبارەیەوە دەگرینە بەر و ئەنجامی دەدەین .
ئێمانۆئێل ماکرۆن لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە کۆتایی دانیشتنی دوو ڕۆژەی سەرانی یەکیتی ئەورووپا لە شاری ڤێرسای فەڕەنسا ووتی : " ئێمە بۆ سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ ئامادەین ، هەموو بژاردەکان لە سەر مێزە .
ئەو بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی گرووپی ٧ دەربارەی ووردەکارییەکانی گەمارۆگەلی زیاتر لە دژی ڕووسیا لە ماوەی چەند کاتژمێری دیکەدا هەواڵیدا و ووتی ئێمە نیشانمان داوە کە دەتوانین گەمارۆوەکان بە سەر مۆسکۆدا بسەپێنین و پاڵپشتی بەکاهێنەران بین لە بەرامبەر پاشهاتەکانی ئەم گەمارۆیانەدا .
ماکرۆن جەختی کردەوە کە یەکیتی ئەورووپا پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای بۆ ئۆکراین ناردووە ، ئەویش ئەوەیە کە : ڕێگای ئەورووپای ئێمە بە ڕووی ئەوان دا کراوەیە ".
هەروەها سەرۆککۆماری ئۆکراین ووتی کە ئەورووپا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو وێرانە و کاولکارییانەی کە ڕووسیا لە ماوەی شەڕ لە ئۆکراین بە باری هێناوە ، هاوکاری و یارمەتی کییڤ دەدات .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە