سەرۆککۆماری قەزاقستان : ٢٠ هەزار دز هێرشیان کردە سەر شاری ئاڵماتی

پەیامی کورد     ...   سەرۆککۆماری قەزاقستان  :  ٢٠ هەزار دز هێرشیان کردە سەر شاری ئاڵماتی.

سەرۆککۆماری قەزاقستان ڕایگەیاند : ٢٠ هەزار دز هێرشیان کردە سەر شاری ئاڵماتی .

بە پێی ڕاپۆرتێک جوومارت تۆکایۆف " ئەمڕۆ هەینی هەواڵی لە خستنە ڕێی سەر لە نوێ ئینتەرنێت لە هەندێک ناوچەی ئەم ووڵاتە دەدات و ڕایگەیاند : هیچ گفتۆگۆیەک لە کاردا نییە ، دزە چەکدارەکان لە ناو دەبەین .

ئەو لە بەردەوامی دا سوپاسیکی تایبەتی ئاراستەی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بە هۆی هەناردنی هێز بۆ ووڵاتەکەی کرد .

تۆکایۆف پێستر هەوالی لە گەڕانەوەی ئاسایش ی یاسای سەرەکی لە زۆربەی ناوچەکانی قەزاقستان لە دوای نائارامییەکانی ئەم دواییە دابوو .

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی ووڵاتی قەزاقستان لە بەیاننامەیەکی جیاوازدا هەواڵی کە کوژرانی ٢٦ تاوانباری چەکدار و دەست بەسەر کردنی زیاتر لە ٣ هەزار کەس و هەروەها کوژرانی ١٨ کەس لە هیزەکانی پۆلیس و گاردی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان لە هەفتەیە دا .

 بە پێی ئەم بەیاننەمەیە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لانیکەم ١٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی قەزاقستان کوژراو و زیاتر لە ٧٤٨ کەسی دیکەش بریندار بوونە .

هەروەها ژمارەی دەست بەسەر کراوەکان یش تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٢٩٨ کەس


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە