سەرۆککۆماری لۆبنان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری لۆبنان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عێراق دەکات .
میشل عۆن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەوڵەتی عێراق بە بۆنەی دەربڕینی ڕەزامەندی لەگەڵ دواکارییەکەی بەیرووت سەبارەت بەە دەستەبەرکردنی نەوتی خاو بۆ لۆبنان ڕاگەیاند .
بە پێی زانیارییەکان میشل عۆن سەرۆککۆماری لۆبنان ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپاسگوزاری خۆی بۆ عێراق سەبارەت بە ڕێکەوتن لەگەڵ داواکارییەکەی بەیرووت بۆ دەستەبەرکردن و فەراهەم کردنی نەوتی خاو بۆ ووڵاتەکەی ڕاگەیاند .
ئەو ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ ئاسانکردنی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەگەلی واژوو کراو لە نێوان لۆبنان و عێراق ی ڕاگەیاند ووتی : هیوادارین ببینە بازاڕێکی هاوبەش لە نێوان ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی عەرەبی دا کە هەمیشە لە ڕابردوودا و پێش ئەو شەڕانەی کە ووڵاتان بینەر و شاهێدی بوون لە هەوڵ بۆ گەیشتن بەم هەوڵانە بوونە بە دەست بهێنین .
میشل عۆن هەروەها هەواڵ ەل پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی دووبارە ی ئەگەری کاری دەست پێشخەرانەی پەیوەندیدارلە بواری درووستکردنی ئەم بازاڕە هاوبەشە لە داهاتوویەکی نزیک دەدات .
سەرۆککۆماری لۆبنان ەل چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ " حەسەن ئەلتەمیمی " وەزیری تەندرووستی و أینگەی عێراق سوپاس و پێزانی خۆی بۆ هەوڵەکانی عێراق و دەربڕینی ڕەزامەندی ئەوان دەربارەی داواکارییەکەی لۆبنان بۆ فەراهەم کردنی نەوتی خاو لە بەرامبەر خزمەتگوزاری پزیشکی ڕاگەیاند
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە